AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ٨ ٢٠:٥٠

وەزیری دەرەوەی ئێران:

ئێران دەیەوێت پەیوەندی لەگەڵ میسر و مەراکێش ئاسایی بکاتەوە

 ئێران دەیەوێت پەیوەندی لەگەڵ میسر و مەراکێش ئاسایی بکاتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: پێشوازی دەکەین لە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانمان لە گەڵ میسر و‌مەراکێش.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە لەگەڵ باڵوێزەکانی وڵاتانی ئیسلامی لە تاران دیدار و گفتوگۆی کرد.

ئەمیر عەبدوڵاهیان وتی: پێشوازی لە گەشەی پەیوەندییەکان و گەڕانەوەی پەیوەندی ئاسایی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و‌ جیهانی ئیسلام لەوانە کۆماری عەرەبی میسر و وڵاتانی موسڵمان و برادەر وەکوو مەراکێش دەکەین.

وتیشی: لە یەکمایەتییەکانی سیاسەتی دەرەوەی دەوەڵەتی بەڕێز رەئیسی گرینگی دان بە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی جیهانی ئیسلام و وڵاتانی ناوچەکەیە.

ئەمیر عەبدوڵاهیان جەختی کرد کە خوشحاڵین لەم دواییەدا پەیوەندیمان لەگەڵ عەرەبستانی سعوودی ئاسایی کردەوە.

.

News ID 46431

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha